ده‌ڵين چێشتي خوش به بونێ را دياره كتێبي په‌ند و قسه‌ي خوش انسان ده‌باته دونياي ته‌نز و پيكه‌نين وه كه سانيك كه ده‌ي خوينه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌رنجي وه‌ي له‌سه‌ر شيوه‌ي كليله و دمينه‌يه كه هه‌مو كه‌س به ئه‌ندازي لياقه‌تي خوي و عه‌لاقه‌ي خوي لي به‌هره‌مند ده‌بي.

كتێبي گورين

من آن صفرم كه هيچ ارزشي ندارم      ولي سر خيل صدها و هزارم

الف از قديت من الف گردد               فزايد اعتبارش ز اعتبارم

ولي با اين همه نيرو كه دارم        همان صفرم كه هيچ ارزشي ندارم

 

نو‌سه‌ر له چه‌ند ديريك‌دا

مه‌لا ئه‌بوبكر ئه حمد سليمان ناسراو به مه‌لا ئه‌بوبكر درمان ئاوه خه‌ڵكي گوندي درمان‌آوه سه‌ر به شاري سه‌ردشت  كه له بنه ماڵه‌ييكي فه‌قير و هه‌ژار له ساڵي 1350‌ي هه‌تاوي چاوي به دونيا هه‌ڵ‌هينا‌وه هه‌تا پوڵي سێهه‌مي مته‌وسطته له مكته‌ب خويندويه‌تي پاشان بۆ خويندن چوته لاي حاجي ماموستا مه‌لا عه‌لي مه‌لا‌شيخي كه پيش نويژو خۆتبه خۆيني ئاوايي بوو پاشان بو دريژه دان به خويندن ڕوي كردوته گونده كاني دورو به‌ر و له لاي ماموستاياني پايه به رز ده‌ستي به خويندني علومي ديني كردوه ئه‌م ماموستايانه‌ي كه له لاي خويندوون به‌م ناوانه‌ن

 

 1- حاجي ماموستا مه‌لا مسته‌فاي توحيدي ما موستاي گوندي دوڵه گه‌رم.

 2- ماموستا شيخ احمدي حه‌فيدي ماموستاي گوندي قه‌له‌ ڕه‌شه

 3- حاجي مه‌لا‌موحمه‌دي معروفي ماموستاي گوندي بيوراني سه‌ره

 4- حاجي ما موستا شيخ ئه‌حمه‌دي شه‌ريعه‌تي ماموستاي مزگه‌وتي دارو السلام.

5- حاجي ماموستا مه‌حه‌مه‌دي جه‌ريحي ماموستاي مزگه‌وتي قيبله.

6- حاجي ما‌موستا سيد مه‌حه‌مه‌دي ئه‌بو‌به‌كري ئيمام جو معه‌ي ڕه به‌ت.

7- ماموستا مه‌لا حه‌سه‌ني كاني توه‌يي.

۸- حاجي ماموستا شيخ ره‌ئوف نه‌قشبندي كه ماوه‌ي سه ساڵ له لاي ئه‌و خويندويه‌تي و بڕوا نامه‌ي مه‌لا‌يه‌تي له سه‌ر ده‌ستي ئه‌و له سالي 1370 هه تاوي له گوندي ده‌رمان‌ئاوه وه‌ر گرتوه. وه پاشان بو بڕوانا‌مه‌ي عالي چه‌ند جار له ئازمو‌نه كاني زا نكۆي تا‌ران به‌شداري كردوه و و ڵه‌ويش بڕوا نا مه‌ي وه‌ر گرتوه. و پاشان بو بڕوا نامه‌ي حوزه‌ي عيلميه له شاري سنه له ژير چاوه ديري حوزه‌ي عيلميه‌ي قوم بڕوا نامه‌ي ليسانسي حوزه‌وي وه‌ر گرتوه و ئيستاش خه‌ريكي خويندنو نوسين و خويندنه وه‌يه. له ناخي دله‌وه زور سوپاسي ئه‌و ما موستا ‌به‌ريزا‌نه ده‌كه‌م كه زه‌حمه تيان پێوه كيشاووم خوا ده‌وامي عيلم و عومريان بدات. له كوتايي‌دا پێويسته له دڵه‌وه سوپاسي براي به ريز كاك موحمه‌دي سو له‌يماني بكه‌م كه له خه‌ده‌ماتي كا‌مپيو‌تيري كه‌وينه‌وه كه زه‌حمه‌تي بلاو كردنه‌وه له‌سه‌ر وبلاگی كيشا‌وه.

له ساڵه كاني 67 و 68 هه‌تا كوتايي سالي 70 بو ماوه‌ي سه سال له‌ خه‌زمه‌ت ماموستاي زانا و پايه به‌رز جه‌نابي حاجي ماموستا شيخ عبدالرئوف نه‌قشبندي‌دا له حوجره كه‌ي ئه‌و شه‌ڕه‌في شاگردي ئه‌وم به نسيب بو. ماوه‌ي ئه‌م سه ساڵه كه له خه‌زمه‌ت ئه‌و به‌ڕيزه‌دا بووم به ڕاشكاوي ده‌توانم بڵيم هيچ فير نه ببووم به‌ڵام له خؤم حالي بووم كه نه خويندوارم وه نه هيچ فير بووم ئه‌وه‌ش ئه‌م راستيه به من ده‌ڵي كه له مه‌زهه‌بي زانايان دا وشه‌ي نازانم نيوه‌ي عيلمه. ده ڵين هه‌ر كه‌سه به ره‌ووش و خه‌سله‌تيكه‌وه جوانه ماموستا نه‌قشبندي سه‌رتاپا جوان بو علم، شعر، زوق، فه‌ساحه‌ت و به‌لاغه‌ت و ده‌ست و قه‌ڵه‌م ڕه‌وان بيژ و قسه خوش بو، له نيو هه‌موان‌دا گيرانه‌وه‌ي نوكته و په‌ند وه‌كو ده‌ڵين ڕه‌خش له روسته‌مي جوانه وابو به راستي هه‌ر كه‌سيك هه‌م نه‌شيني ئه‌م زاته بو‌بي ده‌زاني كه قسه‌ي من ڕاسته‌و بي گومانه. ده‌ڵين كمي بڵي بۆ زوري ماموستا زور هاني مني ده‌دا بو فير بوون به‌تايبه‌ت بۆ نوسين وه بو خيتابه و مه‌و‌عيزه و ارشاد له‌بيرمه جاريك سه‌ره خوشي بو من ئاماده نه‌بووم كه قسه بو خه‌ڵك بكه‌م له‌نه‌كاو فه‌رمووي مه‌لا ئه‌بوبكر ئه‌مڕو عه‌سه‌ر ئه‌توو مه‌و‌عيزه‌مان بۆ ده‌كه‌ي وه‌كو ئيستا له يادمه كه ئه‌وه‌ڵي سوره‌ي المومنون‌م بو جه‌ما‌عه‌ت ليكدايه‌وه ديار بو كه من وه‌ك پيۆيست نه‌م تواني ئه‌وه‌ي كه له دڵم دايه و پيؤسته بؤ خه‌ڵك شي بكه‌مه‌وه به‌ڵام رۆحي بڵيند و به‌رزي ماموستا بو هه‌ميشه مني له‌ شه‌رم و شوبهه نه‌جات‌دا وه فيري ئه‌وه‌ي كردم باوه‌ڕم به خوم هه‌بئ لێره‌دا ئه‌و شيعره به‌رزه‌ي شيخ سه‌عدي شيرازيم ديته‌وه بير

گل خوش بوي ور حمام روزي                       رسيد از دست مجبوبي بدستم

بدو گفتم كه مسكي يا عبري                      كه از بوي دل آويز تو مستم

بگفتا من گل ناچيزي بودم                           و ليكن مدتي با گل نشستم

كمال همنشيني در من اثر كرد                     و گرنه همان خاكم كه هستم

 

 لێره‌دا ده‌م هه‌وئ ئه‌وه بڵيم كه من بۆ خوم اعتماد و متمانه‌م به خۆم نه‌بو زور نائومێد بوم ئه‌وه‌ي كه له خه‌زمه‌تي ئه‌و‌دا بووم كمال هم نشيني در من اثر كرد. به كورتي فيري خؤيندنه‌وه، نوسين، بووم و له هه‌مووي باشتر زه‌وق و علاقه‌ييكي زۆرم به كتێب پيدا كرد لێره‌دا نام‌ هه‌وئ نه به خووم نه به خه‌ڵك هه‌ڵ بڵيم به‌ڵام ده‌م هه‌وێ سوپاس و پێ‌زانيني خووم سه‌باره‌ت به ئوستاد ده‌كه‌م ده‌ر‌بڕم وه‌كو ده‌ڵين هه‌ر كه‌سه خوو و‌ عه‌لا‌قه‌ي به شتێكه من زۆرم زوق به په‌ند و قسه‌ي خۆشه. به واتاييكي دي ته‌نز و جوك زۆر ده‌گێرمه‌وه ده‌توانم بڵيم به‌شێكي فه‌ر‌هه‌نگي گه‌له‌كه كابرايه‌ك به كوره‌كه‌ي خوي ده خويند به‌ڵام هه‌ر‌چي كردي فێري هيچ نه‌بو له دا‌خي كوره‌كه په‌ناي برده، لاي زانايان بۆ حه‌لي ئه‌م كێشه‌يه يه‌كێك له زانايان پێ‌گوت بچووه ‌دو شويني بكه‌وه داخوا ئه‌م كۆره‌ي تو خوشي له چي دێت باوك به قسه‌ي زاناي كرد كه ته‌ماشاي كرد كۆره عه‌لا‌قه‌ي به ڕه‌سم و نيگار، يه‌عني تابلو و نقاشي له ئه‌كام‌دا ئه‌م كوره بو به گه‌وره‌ترين نه‌قاش له ئيران‌دا. لێره‌ا‌دا ده‌م‌ هه‌وي ئه‌وي بڵيم من هيچ شاكارييكم نه كردوه وه به گژ كێوي قاف دا نه‌چووم به‌ڵام به شێكي زۆر له‌م ده‌سكه‌وتا‌نه‌ي كه زور به‌يان له سينگي پياوه پيرو به‌ساێا چوه كان‌دا بوون وه‌كو نه‌قڵ و حيكايه‌ت وه‌كو په‌ند و قسه‌ي خوش كووم كردونه‌وه و به‌شيكيان كه به زماني فارسي يان عه‌ره‌بي بوون ته‌رجه‌ممه‌م كردوونه‌وه ده‌م هه‌وي ئه‌گه‌ر خوا يار‌مه‌تيم بدات پيشكه‌ش به گه‌ل‌و نه‌ته‌وه كه‌مي بكه‌م وه له‌دواي‌دا پيشكه‌شي بكه‌م به دايكي خوشه‌ويستم پوره ئامين كه له هه‌موو كه‌س زياتر عه‌قي به‌سه‌ر منه‌وه‌ هه‌يه وه به‌خێزانم كابان خان وه خوشكه‌كانم وه به منداڵه كانم.

 1-  سوميه- مائده- ماريه-موبينه- ميهاد

ده‌ڵين زماني ڕه‌خنه زور دڕيژه من هه‌ق به هه‌مو كه‌س ده‌ده‌م كه ڕه‌خنه‌ بگرێت ئه‌م نوسين‌و كو كردنه‌وه كه نا‌چارم ناوي كتێبي لي‌بنێم به نێوي په‌ند و قسه‌ي خوش پيم خوشه خوينه‌ره به‌رێزه‌كان زور به وردي موتالاي بكه‌ن جا پاشان ڕه‌خنه‌ي لێ بگرن چۆن زوربه‌ي ئه‌و شتانه‌ي كه من كۆوم كردونه‌وه تا كارم له سه‌ر كردون ئه‌گه‌ر خوا توفێقم بدات ده‌ڵين يه‌زد دوره ئه‌ما گه‌ز نزه‌يكه ئه‌م كتێبه انشاء الله له سێ به‌رگ‌دا چاپ و ئاماده ده كرێت ئيستاش بو معلوماتت له سه‌ر وبلاگي www. rresearch.blogfa.com بڕاونه كومپيته‌ر و هێنديك له ناوه‌روكي كتيبه‌كه به زماني شيريني كوردي نوسراوه وه خوا يار بێ به‌م زوانه چاپ و بڵاو ده كرێته‌وه. لێره‌دا پێم خوشه ‌ ئه‌م راستێه بڵيم ئه‌م كتێبه كه زياتر له هه‌زار په‌ند و قسه‌ي خوش له خوي‌دا كؤ ده‌كا‌ته‌وه له باري ئه‌دبيه‌وه ڕه‌خنه‌ي ڵي ده‌گيريت بو‌يه پيوسته رايگه‌ينم من زور‌تر كارم له‌سه‌ر مه‌عنا و مفهوم كردووه و كاري ئه‌ده‌بيم نه‌كردوه ها‌تووم په‌ندێكم گيێراوه‌ته‌وه نه‌ك كاري ئه‌دبي- ده‌ڵين نان بؤ نانه‌وا و گوشت بو قه‌سابي. كاري من كو كردنه‌وه و ته‌رجه‌مه و گێرانه‌وه‌ي كومه‌ڵيك شتي وون‌بو ناياب كه زوربه‌يان له سينگي پياوانيك‌دا بوون كه زوربه‌يان ئيستا نه ماوون و مردوون و شتي وا هه‌يه به مردني خاوه‌نه‌كه‌ي له‌گه‌ل وي‌دا مردوه بؤ هه‌تا هه‌تايه ده‌بي فاتيحه‌ي بؤ بخوينرێت.

ده‌ڵين شيخ ره‌ازي تاڵه‌باني كه ئه‌م هه‌جوه‌ي هه‌يه له شيعره‌كاني‌دا كه به‌لاي هێنديك كه‌س پيێان وايه شيخ ره‌زا زۆر سنوري به زاندوه به قه‌ولي مه‌شهور عيفه‌تي كه لامي نه‌بووه به شێكي زۆر له وشه ‌و فه‌رهنگي كورده‌واري بێ سه‌رو شوين ده‌بو. من له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م شێخ ره‌زا هونه‌ريكي زۆر گه‌وره‌ي هه‌بووه كه توانيوه‌تي ئه‌م فه‌رهه‌نگه زيندو را بگريت كتيبێ په‌ند و قسه‌ي خوش شتي جواروجوري تيدايه جاري وايه بابايي خوێنده‌وار وه گريان ده‌خات جاري واشه وه پێكه‌نين ده‌خات ده‌م‌هه‌وي لێره‌دا عوزر بێنمه‌وه بۆ ئه‌م به‌ڕيزانه كه كه‌م كتيبه ده‌خوينه‌وه كه توشي شتێك بون كه عيفه‌تي كه لامي تێدا نه‌بؤ داواي لي بوردنم هه‌يه چون له پيشه‌وه گوتم نه قلي كوفر، كوفر نييه به‌ڵكو گێرانه وه‌يه حاجي ئه‌حمد سلكه‌ي ڕه‌به‌ت ده‌ي گوت قسه ئه‌گه‌ر قوۆر نه‌بێ خوش نييه ده‌بێ پيكه نيني تێدابي كتيبي ناو براو زۆر دور و دريژنيه خوينه‌ر ماندو بكات به‌ڵام له مه‌عنادا دور‌و دريژه ئه‌م كتيبه وه‌كو ڕشته‌ي مرواري نيه زور و دور و دريژبێت وه كو كتيبي ئاونيه‌ي ماموستا مه‌لا مه‌حه‌مه‌دي شلماشيش نيه كه‌م بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ي راستي بێت بۆ زور شت كه‌ڵكه‌م له وان وه‌ر گرتوه.

كتێبي گورين له ساڵي 70 هه‌تا ئيستا خه‌ريكي نوسيني بووم وه ئيستاش به‌رگي سێهه‌م ماوه تواو به‌بي پێويستيه بگوتري له نوسيني كتيبه كه‌دا كه‌ڵكم له زۆر سه رچاوه وه‌رگرتوه كه له پينا سه‌ي كتيبه كه‌دا ‌باسي ده‌كه‌م وه هه‌ر كه‌سێك ئه‌م كتيبه‌ي خوێند بيته‌وه زۆر تامه‌زرو بوه كه چاپي بكه‌م به تايبه‌ت جه‌نابي حاجي ماموستا شيخ عبدالرئوف خواي لي‌خوش‌بي، كه به‌رگي يه‌كه‌مي كتيبه كه بۆ ماوه‌ێئكي زۆر له‌لاي ئه‌و بووه به سه‌ري داچوته‌وه و زۆر حه‌زي ده‌كرد كه كتێبي له‌م بابه‌تانه زۆر بنوسرين وه به زوترين كات چاپ بكرين به‌ڵام سه‌د داخ ئه‌خابن كه قه‌رار بو جه‌نابيان پێشه‌كي و ته‌قريز له‌سه‌ر كتيبه كه بنوسێت به داخه‌وه ئه‌جل مه‌وداي نه‌دا و منيش گه‌وره‌ترين كه‌سي خوم له ده‌ست دا‌وه بو جاري دو‌هه‌م هه‌تيو بووم. دوستاني زۆر هانيان داووم بۆ نوسيني هه‌رچي زوتري كتيبه‌كه به‌ڵام به داخه‌وه نه‌بووني پوڵ و دارايي هه‌تا ئيستا ئه‌م مه‌جاله‌ي بۆ نه‌ره خساندوم كه بتوانم چاپي بكه‌م هه‌ر بوويه ناچار بووم له پێشه‌وه وبلاگیک بۆ كتيبه‌كه وه‌كه‌م زۆر‌تر به نه‌زري ئه‌وه‌ي ئه‌گه‌ر كه‌سانێك هه‌بن پيان وابێ ئه‌م كتيبه به شيك له بؤشايي كتيبخانه كوردي پرده كاته‌وه با بێن ده‌ستم بگرن بو چاپ كردن كتيبكه كه زور ئاوا‌ته خوازم كتيبكه چاپ بكريت ماموستا هه ژاري نه‌مر ده‌ڵێ چه‌پ گه ردي گه ردون گه ران كوشتمي نه زان په‌رستي بۆ نان كوشتمي هه رچه وه سانه وه ي بي حسانه وه ئه‌ي مردن له كوي ژيان كوشتمي ده‌ردي سه‌ر باري هه‌مو ده‌ردان بی‌پوڵيو بي‌پێڵا‌ويو بێ‌پڵاوي كه‌راسێكه به به‌ژني من بڕاوه ده‌ڵين مست نمونه‌ي خرواره وه هه‌ركه‌س به ياري خوي هه‌ڵده‌ڵيت ئه‌گه‌ر ده‌ت هه‌ويت ناوه‌روكي كتيبه‌كه بناسي ئه‌وانه‌ي خواره‌وه له وبلاگي www. rresearch.blogfa.com بخوێنه‌وه.

 1-     قه‌ل و هه‌ڵو.

 2-     ته‌جره‌به.

3-     ميرووله و سوله‌يمان.

4- وشتر سوار.

 5- شيتان و مه‌لا.

 6- كابراي هه‌ژار.

7-شيتان و حه‌زره‌تي موسي.

 8-ئه‌بو عه‌لي سينا و ئه‌بي زه‌كه‌رياي ڕازي.

 9- ماست و بووزو.

 10- به‌سه‌ر‌هاتي ئه‌سغه‌ر.

11-مه‌يمونه‌كان.

12- به سه‌ر هاتي درويش ئا‌غاي مه‌روه.

13-  به سه‌ر‌هاتي سۆفي ره‌سول و سۆفي خدر.

 14-  به سه‌رهاتي گورگ و بزن.

15- به سه‌رهاتي پاشاو وه‌زير كه كاله‌كي تاڵي له‌ت كرد بو.

16- كابراي گه‌ريد و كيۆه‌كه.

 

به شيك له كتيبي په ند و قسه ي خوش

1-قه‌ل و هه‌ڵو.

ازا جاي القزا و القدر زهب العقل و البصر ده‌لين جاريك قه‌ل توشي هه‌لو ده‌بي ده‌لي چ هونه‌ريكت هه‌يه؟ ده‌لي بيناييم به قووه‌ته يه‌ك ميتر تاو له ناو گلي داده بينم ده‌لي هونه‌ريكي گه‌وره‌يه ئه‌گر وابي با بفرين بو ئاسمان. زور فرين هه‌تا له هه‌وران وه سه‌ر كه‌وتن. قه‌ل گوتي هه‌لو ناتوانم زياتر سه‌ر كه‌وم كيوه‌كان له‌به‌ر چاوانم وه‌كو ده‌نكه هه‌رزنان چوك بوونه وه هه‌لو گوتي ده‌نا ئه‌من چاوم لي‌يه جوتياريك جوتي ده‌كات ده‌نكه هه‌رزن له‌خه‌تي جوتي داده بينم. هاتنه‌وه خواري له جوتيار نزيك بوون قه‌ل كه‌ رواني ئه‌وا له كيلگه كه‌دا ته‌له‌يه‌ك دانراوه هه‌لو چاوي لي نه‌بو قه‌ل كه‌وته په‌له قاژه گوتي هه‌لو له خوت وريابه داوه ته‌نراوه كيشه قه‌ل هيچ سودي نه‌بوو هه‌لو راست چو سه‌ر ته‌له‌كه ته‌قاندي هه‌ر دو لاقي پيوه بوون هه‌لو كه‌وته گيانه الله قه‌ل گوتي هه‌لو زورم پي‌گوتي مه‌چو ئه‌تو به‌ لاي خو له سه‌ره‌وه‌ي هه‌وران ده‌نكه هه‌رزنت ده‌دين چون ئه‌م ته‌له گه‌وره‌ت چاو لي نه بوو هه‌لو گوتي راسته به‌لام له‌و كاته‌دا نه گويم ليت بوو نه چاوه كانم ده‌يان دي نه عه‌قلم كاري ده كرد نه ده‌ست و لاقم كاريان ده كرد له گيان الله دا گوتي: از جاي القزا و القدر زهب العقل و البصر له په‌پوله سيمانه يان پرسي: بو چي ئاوا له‌بن عه‌رز دا ده بيني به لام داوي راوچي نا‌بيني؟ گوتي كاري قه‌زا‌و قه‌ده‌ره .

2-ته‌جره‌به.

«من جرب المجرب حلت به الندامه» ده‌لين جاريك خواجه‌يه‌ك ده‌چي بو مالي ئه‌فسه‌ريك كه دوستي ده‌بي هه‌ر كه ده‌گاته مالي ئه‌فسه‌ره كه مه‌يمونيك له‌وي ده‌بي زور به قدر و حورمه‌ت ريزي لي ده‌گريت خواجا سه‌رسام بو له‌و ئه‌ده‌ب و حورمه‌ته؛ خواجا له خوشه ‌ويستي مه‌يمون خورماييكي پي ده‌بي ده‌يدا به مه‌يمون مه‌يمون ده‌نكي خورمايه‌كه ده‌ر دينيت له كومي خوي داويت له پاشان ده‌ري دينيته‌وه‌ ئه‌مجار ده‌يخوات خواجا زوري پي سه‌ير ده‌بيت و ده‌لي كاكه ئه‌من له كاري ئه‌و مه‌يمونه سه‌رسام بووم ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌لي هيچ سه رسام مه‌به ئه‌وه ته‌جربه‌ي وه‌ر ‌گرتوه گوتي چون؟ بوم وه‌گيره. گوتي جاريك ميوانيكمان هات وه‌كو جه‌نابت كوخيكي پي‌بو داي به مه‌يموون ئه‌ويش خيرا خواردي و قوتي‌دا ده‌ري هه تا نه چوينه دوكتوري. ناچار به عامه‌ل ليمان هينايه‍وه ده‌ري له‌م كاته‌وه هه‌تا ئيستا هه‌ر‌شتيك ده‌يخوات هه‌تا به تاقي نه‌كاته‌وه نايخوات ده‌بي بتواني داي‌بنيته وه جا ئه‌مجاره ده‌يخوات.

 3-ميرووله و سوله‌يمان.

ده‌لين حه‌زره‌تي سوليمان جاريك توشي ميرووله‌يه‌ك بوو كوليكي پي‌بو گوتي: چ خه‌به‌رته؟ گوتي ئه‌ي سوله‌يمان! ميروله‌ييكي ميچكه قه‌ولي پي داوم كه شوم پي بكات به لام ده‌لي ده‌بي ئه‌م كيوه راگويزي، ئه منيش ده‌ست له ده‌ست و قوه‌ت له خواي تي‌را چوم. دم‌هه‌وي به‌و تيليسه كيوه كه راگويزم سوه‌له‌يمان فه‌رمووي: مال نه ويران جا چون ده‌تواني وابكه‌ي؟ ميروله گوتي ئه‌ي سوله‌يمان! له ئاييني عاشقان دا فكر كردنه‌وه دروست نيه.

4-وشتر سوار.

ده‌لين كابرايه‌ك سواري وشتريك بوو ته‌ماعي له وشتره كه كرد خوي لي راست و چه‌پ كرد و هه‌ر كه‌لي  نزيك بوو وشتر كه ده ستي كرد به هه لاتن كابرا ليباسي عه‌ره‌بي دريژي له به‌ر بوون نيفوكه‌كه‌ي له كوله‌ني وشتره كه هالقا سه‌ره‌وبن به قوني روتي له نيو لينگي وشتر دا لار بووه. وشتر هه لهات  بو نيو شاريك كابراش هه‌ر له نيو لاقي وشتره دا بوو خه‌لك كه چاويان پي كه‌وت زوريان به لاوه سه ير بوو چونه پيش وشتر، گوتيان هه‌ي نه‌روي هه‌ي نه‌كه‌ي هه‌ي ئيخ. كابرا گوتي ليم گه‌رين با له‌وه‌شم خه‌راپترا لي به‌سه‌ر بيت گوتيان بوو؟ گوتي ئه‌من هينده بي‌ئاقل بم له خوم گه‌وره‌تر بگييم ده‌بي هه‌ر وام لي‌بي.

5- شيتان و مه‌لا.

ده لين جاريك مه لا يه ك له گه ل پياويك به ريگا دا ده رويشتن كابرا گوتي مه‌لا شه‌يتان ده‌لي خه‌نجه‌ريك له سه‌ري مه‌لاده. مه‌لاش كيچي كه‌وتنه كه‌و‌لي گوتي جا چون به قسه‌ي شه‌يتاني ده‌كه‌ي دوژمني باب و باپيرمانه كوره به له‌عنه‌تي كه. به هه‌ر جوريكي بوو له خوي دوور خسته‌وه پاش ما‌وه‌يه‌ك رويشتن كابرا گوتي ئه‌ري شه‌يتان ده‌لي 100 تمه‌ني بده به مه‌لاي مه‌لا ئه‌و‌جار به قازانجي بوو گوتي جار جار به قسه‌ي شه‌يتاني بكه بي شه‌رحي نيه.

 6- كابراي هه‌ژار.

ده لين كابرايه‌ك هه‌بوو زور فه‌قير بوو ده‌چو له كيو جه‌به‌لان كوله داري ده‌هينايه‌وه خه‌رجي مال و مندالي پي دابين ده كرد روژيك ده‌هاته‌وه له داران تووشي ئه‌ژديهايه‌ك بوو ريگاي لي گرت گوتي مامه چ‌هونه‌ريكت هه‌يه؟ گوتي شمشال ليدان. گوتي ده بوم ليده . شمشالي بو ليدا و ئه‌ژديها زوري پي خوش بوو گوتي هه‌موو روژي شمشالم بو ليده هه‌تا مستسكت زير بده‌مي. كابرا فه‌قير نه‌جاتي بوو هه‌مو روژي ده‌چو شمشالي لي‌ده‌دا و مسته زيري وه‌ر ده‌گرت وا ده‌وله‌مه‌ند حه‌جي مالي خواي له‌سه‌ر واجب بوو كوريكي هه‌بو له‌گه‌ل حه‌وت كچان و ژنيك . وه‌سيه‌تي كرد هه تا ديته‌وه له‌ سه‌فه‌ري كوره‌كه‌ي بچيته لاي ئه‌ژديها و شمشالي بو ليدا و جيره‌ي خوي وه‌رگريت حاجي رويشت به سه‌فه‌ره كه‌و كوره‌ش چو بو لاي ئه‌ژديها و ده‌ستي به شمشال ليدان كرد. ئه‌ژديها زوري كوره خوش ويست و وه‌كو بابي مستيكي زير و جه‌واهيرات و مالي ئه‌ژديها بوو كوره كه چاوي پيكه‌وت ته‌ماع به‌ري چاواني گرت هاته‌وه مالي له دلي خوي‌دا گوتي بابم عاقل نه‌بوه ده بوايه هه تا ئيستا ئه‌ژديها بكوژي ئه‌و زيره هه‌موو بو خوي ده‌بو. دوا روژي هات كه چه شمشيريكي هه‌لگرت و هاته ئه‌شكه وته كه. كه رواني ئه‌ژديها خه‌وي لي كه‌وتبو. شمشيري داهينايه ئه‌ژديها وه سه‌ري كه‌لكي كه‌وت ئه‌ژديها كه وه‌خه‌به‌ر هات كوره‌ي له لا بوو. هه‌ر خيرا حه‌مله‌ي بو كرد تيكي هه‌نجني و كوشتي. ليباسه خويناويه كاني له ‌سه‌ر به‌رديك دانان. دواي چه‌ند مانگيك حاجي له سه‌فه‌ر هاته‌وه كچ و ژنه كه‌ي ره‌ش پوش بوون كه‌س خه‌به‌ري له كوره‌كه نه‌بوو داخوا گورگ خواردوويه‌تي، ئه‌ژديها هه‌لي لوشيوه يان ئاو خنكاندوويه‌تي حاجي به‌دلي پر له خه‌فه‌ته‌وه كه‌وته تاقيب هه‌تا روژيك يادي ئه‌ژديهاي كرد گوتي بابروم بو لاي دوستي قه‌ديمم (هه‌مو شتيك تازه كه‌ي باشه به‌لام دوست هه‌تا كونتر بي باشه) به عاده‌تي زوو شمشالي به ليدا و پاشان ئه‌ژديها مسته زير كه‌ي دايه و گوتي مام حاجي خوا زياره‌تت قه‌بوول بكا به‌لام له‌و رو به دواوه برايه‌تي وه ره‌فاقه‌تي من و تو فايده‌ي نيه حاجي گوتي له به‌ر چي؟ گوتي با پيت بليم چو ليباسه خويناويه كه‌ي هينان و كلكي خوشي به كابراي نيشان‌دا. گوتي حاجي هه‌تا ئه‌تو له‌و ليباسه خويناويانه برواني و ئه‌من كلكي خوم بروانم دلمان به يه‌كوه پاك نابيته‌وه چون خوين كه‌و توته به‌يني.

 7-شيتان و حه‌زره‌تي موسي.

ده‌لين جاريك حه‌زره‌تي موسي توشي شه‌يتان بوو قاپيكي هه‌نگوين و ليفه‌يه‌ك و زورنايه‌ك و سوژنيكي پي‌بوو گوتي‌ها شه‌يتان ئه‌وانه‌ت بو چي پين؟ گوتي ئه‌و ليفه بو ئه‌و كه‌سانه ‌يه‌كه بو‌يانيان له خه‌و دان ده‌چم ليفه كه‌يان پي داده‌‌ده‌م بو ئه‌وه‌ي كه هه‌ل‌ نه‌ستن بو نويژي به‌ياني و پي داده ميزم بو ئه‌وه‌ي كه گه‌رم و گران ببيت و ئه‌و زورنايه شم به ئه‌و كه سا نه‌يه كه به يه كه‌وه كاري بي شه‌رحي ده كه‌ن وه كو ژن و پياو زورنايان بو لي ده ده‌م ئاشكراي ده كه‌م و ئه‌و سوژنه به ده‌و كه ‌سانه‌يه كه ژن و پياوي نا مه‌حره‌من هه‌ريه‌كه قامكيكي هه‌نگوين له زاري داويژم بو ئه‌وه‌ي كه له‌ كن يه‌كتري خوشه‌ويست ببن و توشي كاري خه‌راپ ببن.

8- ئه‌بو عه‌لي سينا و ئه‌بي زه‌كه‌رياي ڕازي.

ده‌لين جاريك ئه‌بو عه‌لي سينا له گه‌ل ئه‌بي زه‌كرياي شاگردي كه‌وته كيشه ئه‌و ده‌يگوت ته‌بيعه‌ت كاري به‌سه‌ر ته‌ربيه‌ته‌وه نيه هه‌تا روژيك ئه‌بو عه‌لي سينا هات سفره‌يه‌كي راخست چوار جوجكه پشيله كه ته‌ربيه‌ت كرا بوون هيناني بو سه‌ر سفره كه هه‌ريه‌كه له گوشه يه‌ك شه‌معيكي به ده سته‌وه گرت و له‌ ليوي سفره‌كه هه‌لتوتان سفره كه به ئه‌نواعي شت رازا بووه له ناكاو ئه‌بو عه‌لي سينا له به‌ر چاوي ئه‌بي زه‌كريا و دانيشتوان چوار مشكي به‌ر‌هه‌لدان پشيله‌كان كه چاويان به مشكه‌كان كه‌وت به‌ر بونه نيو سفره كه هيچ وه لاتيان نه هيشت؟

 9-ماست و بووزو.

ده‌لين كابرايه‌ك گوزه‌له ماستيكي پي‌بوو چوو پري كرد له خيز و سه‌ره‌كه‌ي ماست تي كرد هينايه بازاري تووشي پياويك بو ئه‌ويش قاوغه كيسه ليكي پي بوو توزيكي بوزو لي‌هالاند بوو كه‌سي ده‌ست نه ده‌كه‌وت پي بفروشي كابراي گوزه‌له ماستيش كه‌سي‌ ده‌ست نه ده‌كه‌وت نا‌چار تووشي يه‌كتر بوون گوتيان بو‌چي سه‌وداي نه‌كه‌ين بووزو به‌ گوزه‌له ماست به‌لي ويكيان دان كابراي ماستي به ته‌وسه‌وه گوتي بي‌چيژي ده‌ي ريژي! كابراي بوزوش گوتي هه‌لي كه‌ي هه‌لي ده‌ده‌ي‌.

 10-به‌سه‌ر‌هاتي ئه‌سغه‌ر.

ده‌لين كابرايه‌ك هه‌بوو ناوي ئه‌سغه‌ر بوو شوان بوو له‌به‌ر فه‌قيريان باري كرد و رويشت چو به وه‌لاتيكي دوور بو به مجيوري مزگه‌وت پاش ماوه‌يه‌ك مه‌لاي مزگوت مرد خه‌لك ئه‌سغه‌ريان كرده ئيمام روژيك پيش نويژي بو‌ خه‌لك ده كرد دوستيكي خوي چاوي پي‌كه‌وت گوتي تو ئه‌سغه‌ري گوتي به‌لي گوتي ئاخر ئه‌تو شوان نه‌بووي گوتي به‌ري وه‌للا گوتي ئه‌ي چونه بويته ئيمام گوتي كاكه ئيستاش هه‌ر شوانم فه‌رقه‌كه‌م ئه‌وه‌يه كه ئه‌و وه‌ختي گايه كه‌م وه پيش خودم خستن ئيستا وه‌پاش خويان ده‌خه‌م.

 

منبع مطلب :

http://rresearch.blogfa.com