مامۆستا عه‌بدولڕه‌ئووف نه‌قشبه‌ندی
گۆڤاری مه‌هاباد/فه‌ره‌یدوون حه‌کیم‌زاده:
مامۆستا عه‌بدولڕه‌ئووف نه‌قشبه‌ندی، کوڕی مه‌لا مه‌حه‌ممه‌د کوڕی شیخ ئه‌مینی بێژوێ (104 ساڵ عومری کردووه)، کوڕی شێخ ئه‌حمه‌د سه‌راوی (1193ک.هـ تا 1272)، کوڕی سۆفی عوسمانه. ساڵی 1357ک.م (1316ک.هـ) له گوندی بێژوێی سه‌ر به ئالانی سه‌رده‌شت له دایک بووه. له تافی منداڵی‌دا بوو که باوکی دڵسۆزی، مه‌لا مه‌حه‌ممه‌د (مه‌لا مه‌حه‌ممه‌دی ئیبنولشێخ) وه‌فاتی کرد و سه‌رپه‌رشتی که‌وته ئه‌ستۆی عالمی گه‌وره و عارفی زانا شێخ ئه‌مینی بێژوێ (باپیری شێخ عه‌بدولڕه‌ووف). له لای باوه‌گه‌وره‌ی رساله‌ی ته‌جوید و کتێبی ته‌عریف و مه‌ناسکی حه‌ج ی خوێند؛ که نووسراوه‌ی شێخ ئه‌مین بوون. پاشان بۆ درێژه‌دانی خوێندنی چۆته کوردستانی گه‌رمێن و له سلێمانی له خزمه‌ت مامۆستا مه‌لا عه‌وڵای بێژوه‌یی‌دا بووه. پاشان‌دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه گوندی دولکانی به‌شی ئالانی سه‌رده‌شت، بۆ خزمه‌ت مامۆستا مه‌لا عه‌لی مه‌حمودی و کتێب‌گه‌لی جامی، شافیه ئیبن‌حاجب و زاتولشه‌فای شێخ جه‌زه‌ری خوێندووه. دوایی له خزمه‌ت مامۆستا مه‌لا ساڵح نه‌جیبی له گوندی گه‌ناوێی پشده‌ر، شاگردی کردووه. ساڵی 1339 ک.هـ له گه‌ڵاڵه‌ی مه‌حاڵ شارباژێڕ، ئیزنی مه‌لایه‌تی له خزمه‌ت مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌دی بۆکانی (مه‌لا محه‌ممه‌د ره‌ئیسی) وه‌رگرتووه. ساڵانێکی زۆر بۆ خاوێن کردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌روون روو ده‌کاته شارگه‌لی وه‌ک: سنه، دووڕو، بیاره و تا توانی له خزمه‌ت شێخ عوسمان سیڕاجه‌ددینی دووهه‌م ئیجازه‌ی وانه‌بێژی و رێنمونی وه‌رده‌گرێ. له دووڕو توانی له زانایانی ناوداری وه‌ک مه‌لا محه‌ممه‌دئه‌مین کانی‌سانانی، حاج مه‌لا یار جان تورکمانی، حاج مامۆستا مه‌لا زاهید پاوه‌یی، مه‌لا ئه‌حمه‌د پێنجوێنی، مه‌لا عه‌وڵای کاتب (فه‌نایی) باره وه‌رگرێ. ماوه‌یه‌ک له گوندی بێژوێ سه‌رقاڵی پێش‌نوێژی و وانه‌بێژی و نووسین و موتاڵای وه‌ئه‌ستۆ گرتووه. جێی ئاماژه‌یه شێخ عه‌بدولڕه‌ئووف دوای حاجی مه‌لا عومه‌ری واشه‌مه‌زینی، مه‌لا عوسمانی سه‌رده‌شتی (پیره‌باب)، حاجی مه‌ده‌د، مه‌لا عه‌وڵای نووربه‌خش، حاجی مه‌لا عه‌زیزی واعیزی، مه‌لا عه‌لی مه‌حموودی (دولکه‌یی) حه‌وته‌مین پێش‌نوێژی خانه‌قای سه‌رده‌شت بووه که به حوکمی شێخ عومه‌ر زییائه‌ددین ده‌ستی به ئیشی دینی کردووه. تا ئه‌وه‌ی که دوای 66 ساڵ ژیان له رێکه‌وتی 18/9/1381 ک.هـ له ته‌ک 12 هاوڕێ و مامۆستایان که بۆ سه‌ره‌خۆشی چووبوونه گوندێکی لای شاری خانێ، چه‌کۆ، به‌داخه‌وه مینی‌بووسه‌که‌یان ده‌گلێ و جیا له لێخوڕه‌که که‌سیان لێ ده‌رناچێ.
حاجی مه‌لا شێخ عه‌بدولڕه‌ئووف نه‌قشبه‌ندی (گوندی بێژوێ) _ مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دین شه‌ریعت‌په‌ناه (گوندی بێژوێ) _ مامۆستا مه‌لا ساڵح قادری (گوندی دولکان) _ مامۆستا مه‌لا ره‌حمان شه‌ریعه‌ت‌په‌ناه (گوندی بێژوێ) _ مامۆستا سه‌ید محه‌ممه‌د حوسێنی (گوندی گاکه) _ محه‌ممه‌د ئیسماعیل‌پوور (گوندی ره‌شه‌کان) _حه‌مزه زاهیری (گوندی بێژوێ) _ که‌ریم خزری (گوندی بێژوێ) _ جه‌عفه‌ر مه‌لازاده (گوندی کاکۆسان) _ به‌هێ ساڵحی (خێزانی جه‌عفه‌ر مه‌لازاده،گوندی کاکۆسان) _ عه‌وڵا پشتکۆڵی (گوندی بێژوێ).
شێخ عه‌بدولڕه‌ئووف نه‌قشبه‌ندی خاوه‌نی نووسراوه‌ی زۆر بووه، که به‌داخه‌وه به هۆی کێشه و گرفتی ماڵی و هه‌ستی خۆ به‌که‌م زانی، نه‌یتوانیووه له چاپیان بدا. هیوادارم میراتگرانی ئه‌و رێزداره به‌رهه‌می ئه‌و داره سه‌رسه‌وزه به فیڕۆ نه‌ده‌ن و بۆ له چاپ‌دانیان تێ‌بکۆشن. سه‌ره‌ڕای ئه‌و کتێبه خه‌تیانه که له لای بنه‌ماڵه‌ی شێخ پارێزراون، زۆر نامه و نووسراوه‌ی ئه‌ده‌بی و شێعری له گه‌ڵ زانایان و نووسه‌رانی ئێره و کوردستانی گه‌رمێن ئاڵ‌وگۆڕ کردووه. کتێب‌گه‌لی ژێر به‌رهه‌می هات‌وچۆ و تێکۆشانی ئه‌م خوالێخۆشبووه‌یه:
1- مجمعی المتون مع بعض الفواید
2- شرح النقشبندیه علی الصمدیه
3- گنجینه گرانمایه در شرح کفایه علامه بیتوشی (فارسی)
4- مواهب قدسی
5- باغستان راستان (و زندگینامه‌ی بزرگان و پند و شعر به زبان کردی)
6- عصای موسی
7- صیقل آیینه
8- مکتوبات (4جلد)
9- دیوان شعر (کردی، فارسی، عربی)
10- اثبات خدا
11- کوکب الدریه فی اصول الوقفیه
12- غزوات
13- انیس الجلیس
14- یاداشت‌ها و برداشت‌ها
15- مسایل علمی و فقهی
16- الاهداء الی القراء
17- آیینه‌ی جهان‌نما (ترجمه شرح الافلاک بهائی)
18- راڤه‌ی ئه‌ده‌ب
19- راڤه‌ی ره‌ووف له سه‌ر عه‌وامیلی شێخ مه‌عرووف
20- مه‌ناسکی حه‌ج (پێویستی رێباز بۆ حاجی که چوو بۆ خاکی حیجاز)
21- شه‌رحێکی به‌پێز له‌سه‌ر کتێبی (رفع الخفا،شرح ذات الشفا) ئیبنولحاج
22- وه‌رینی گه‌وهه‌ر (شه‌رحی قه‌سیده‌ی به‌ردییه)
23- دابه‌ش کردنی میرات به گورجی (شه‌رحێک له‌سه‌ر فه‌رائیزی قزڵجی)
له دوا وته‌م‌دا نامه‌ی شێخ عه‌بدولڕه‌ووف نه‌قشبه‌ندی به بۆنه‌ی کۆچی دوایی مامۆستا هێمن بۆ مامۆستا هه‌ژار و وه‌ڵامی مامۆستا هه‌ژاریش بۆ خوێنه‌رانی هۆگری شێعر و هۆنراوه بڵاو ده‌که‌مه‌وه.
غه‌یبه‌تم گه‌رچی هه‌یه ئه‌مڕۆ له نێو دۆست و برا
هر که می‌خواهد ببیند در غزل بیند مرا
آتش دل چون سراج و شعر من همچون زجاج
نووری ناو شیشه به وێنه‌ی چل‌چرایه ئاشکرا
می‌شوم پنهان به شعر خویشتن تا خود دمی
ماچی لێوی یاری خۆم که‌م،کاتێ شێعرم گوترا
گه‌ر هه‌ژارم ده‌ستی هانا درێژ ئه‌که‌م بۆ لای هه‌ژار
به‌ڵکی ده‌سگیریم بکا بۆ شینی هێمن برا، برا
دڵ غه‌مینه، چه‌م نه‌مینه کۆڕی شادی شینه شین
سعدی ار با ما نشیند، برفشاند دست را
سه‌روی باغی سروه رۆیی وا به ئه‌مری فارجعی
فادخلی فی جنتی ق‌م بێ له باده‌ی که‌وسرا
تازیه‌ی ئه‌م تازیانه که‌سه‌رێکی دا به گه‌ل
تازییانه پێت ئه‌ڵێم قد زلزلت کل الوری
دڵ که سه‌بری پێ نه‌ماوه و هێمنی لێ رۆیوه
خۆزگه بۆ سینه‌ی هه‌ژارم ئه‌م به‌ڵێنییه ده‌رکرا
تا خه‌ڵک لاوی نه‌نێژێ، تاکوو گه‌ل تاڵی نه‌چێژێ
تاکوو چه‌م ئه‌سرین نه‌ڕێژێ، مافه ده‌خورێ و به‌ش خورا
کاتێ پرسیم کێیه به‌رپرسی پرس بۆ پرسه‌که‌م
تازیه‌ی لێ که‌م که تازه ده‌رکی وێژه‌ن داخرا
هاته گوێم رووگه‌ی موکوریان، به‌ڵکی کوردوستانه‌که‌ت
میری مه‌ڵبه‌ندی ئه‌ده‌ب ئوستادی شێعر و شوعه‌را
هه‌ر هه‌ژار ه بۆته دێوانه‌ی هه‌زاری وه‌ک هه‌زار
تا له دیوانا که دیوانی گوڵی په‌ڕپه‌ڕ کرا
پۆلی شاعیر وا که سووتاون به چۆلی کۆچی یار
بۆ دیاری ئه‌و، ئه‌که‌ن به دیاری پرسه‌ی ماجه‌را
ره‌بی تۆ بێ‌وه‌ی بمێنی سا به حه‌قی (نون و صاد)
نص ه بۆ (نون و القلم) په‌نجه‌ت به‌بێ قێڕه و هه‌را
وێنه‌یی له‌عل ی، به‌ڕاستی ئه‌سڵ و عه‌کست هه‌ر یه‌کن
ئاوه‌ژوو نه‌عل ی ده‌که‌م من دوژمنت بۆ دوو سه‌را
مه‌رگی ئازیزان ئه‌گه‌رچی تال و تیژ و دڵبڕه
دلبرم در گوش هوشم می‌دمد این نکته را
غم مخور ای نقشبندی، از (ال‌م) کاندر (ال‌م)
خوا مزگێنی داوه کوردیش هاکوو مافی پێ درا
وه‌ڵامی مامۆستا هه‌ژار بۆ مامۆستا عه‌بدولڕه‌ئووف نه‌قشبه‌ندی
ئه‌ی (ره‌ئووف)ی پڕ له ره‌ئفه‌ت، نه‌قشبه‌ندی،خامه‌که‌م
پڕ له ویتامینه نامه‌ت، چه‌ند به‌تامه نامه‌که‌ت
دڵ که برژابوو له داخا، ئاهێکت پێدایه‌وه
ئاهی من زۆره بڵێم چی ئه‌ی برای ئیسلامه‌که‌م
زۆر به هێدی و هێمنی گشتی به فه‌رمانی ئه‌زه‌ل
وا به‌ره‌و گڵکۆ ئه‌ڕۆین،بۆ کێ بێشێ زامه‌که‌م؟
گه‌ر هه‌ژاری یا به‌کاری، شه‌هریاری یا نه‌داری
لێی ده‌بارێ ئه‌مری باری ، گیانی خاس و عامه‌که‌م
شینی خۆم بۆ خۆمه تا شین که‌م به ئه‌سرینی چه‌مم
به‌رهه‌مێ بۆ دوایی خۆم و بۆ گه‌لی ناکامه‌که‌م
پرسه‌که‌ت هات و پرێسی کرده‌وه شادی دڵم
پرسی من بۆ کێ ئه‌نووسی؟ ئه‌ی برای پڕ فامه‌که‌م
میلله‌تی کوردم هه‌ژاره و هیمن ی تێدا نه‌ما
تاسه‌یه، ئه‌م باسه‌یه تاساوی بێ ئارامه‌که‌م
نووسه‌ر و زانا و بوێژ و بلیمه‌تم زۆرن،به‌ڵام
گه‌رچی پڕ ناون به بێ ناوی ئه‌ڕۆن عه‌للامه‌که‌م
پیته‌که‌ی پڕ پیتی نامه‌ت سێبه‌ری سێبووری دا
گه‌رچی کۆچی کردبوو زه‌ین و دڵ و ئیلهامه‌که‌م
ئه‌لفی قه‌ددم بۆته نوون و هه‌ڵگری دونیایه نون
وا ئه‌له‌م ئامێزی نون ه شه‌رحی عوسره قامه‌که‌م
که‌تنی هیمن خستییه له‌رزه نونی من بۆ والقلم
بۆیه پێنووسم ئه‌له‌رزێ کاتێ باسی مامه‌که‌م
با ره‌وانی ئه‌و ره‌وان بێتن له چۆمی جه‌ننه‌تا
گه‌رچی وا تاریک و روونه سوبح و زوهر و شامه‌که‌م
فجر صادق می‌دمد آخر پس از تاریک شام
گه‌رچی سه‌د، دامی له بۆ ناوینه‌وه سه‌ددامه‌که‌م
الف همچون فتاده ل چوگان در کفش
حه‌رفی ته‌حریفه و ده‌بێته اف فرێده‌م لامه‌که‌م
سه‌رپه‌رستی سروه رۆیی،سه‌ر نه‌ما بۆ سروه‌که‌م
سروه یی بێ سه‌ر به وه‌ی دێ به‌رهه‌م و فه‌رجامه‌که‌م
ئه‌ی ره‌ئووف خۆش به له هێمن هه‌م هه‌ژار ی نه‌قشبه‌ند
تۆ که لێبوورده و غه‌فووری، وه‌ی ئه‌بێ ئه‌نجامه‌که‌م
شینه بۆ هێمن، هه‌ژار یش بۆته ته‌صحیفی هه‌ژار
چۆته فیرده‌وسێ وه‌کوو فیرده‌وسی دی، شانامه که‌م
ژێده‌ر:
1- خواناسان و زانایان و ناودارانی کورد _ئه‌حمه‌د مه‌لا ساڵح مه‌لا نه‌جیب بێژوه‌یی _به‌رگی یه‌که‌م _2006ز
2- گه‌شتی کوردستان _ئه‌مینیان محه‌ممه‌د ئه‌مین _2008ز _سلێمانی
3- به‌شێک له بڕوانامه‌ی فه‌وقی لیسانسی _بایزی مه‌حه‌ممه‌د زۆبه‌یر
• به سپاس له کاک مێهدی نه‌قشبه‌ندی یادگاری مامۆستا عه‌بدولڕه‌ووف نه‌قشبه‌ندی